دۆتێرتی بۆ ئه‌مه‌ریكا: وڵاته خراپه‌كه‌تان شایسته‌ی سه‌ردانی من نییه
"پێشتر ئه‌مه‌ریكام بینیوه و زۆر خراپه"
K24 - هه‌ولێر:
رۆدریگۆ دۆتێرتی، سه‌رۆكی فلیپین رایگه‌یاند، تا له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی فلیپیندا بێت، سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا ناكات و به‌بۆچوونی ئه‌و، ئه‌مه‌ریكا وڵاتێكی "زۆر خراپه".
دۆتێرتی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هێرشی كرده سه‌ر ئه‌مه‌ریكا، كاتێك پرسیاری له باره‌ی سه‌ردانیكردنی ئه‌و وڵاته لێكرا.
سه‌رۆكی فلیپین گوتی: "چ شتێك وایكردووه وا هه‌ست بكه‌ن من سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌م، له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیكردنی فلیپین هیچ كاتێك سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا ناكه‌م، ئه‌مه‌ریكام بینیوه و وڵاتێكی زۆر خراپه".
له مانگی نیسانی ئه‌مساڵ، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی فلیپین رایگه‌یاند، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، دۆناڵد تره‌مپ، بانگهێشتی رۆدریگۆ دۆتێرتی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی واشنتن بكات، به‌ڵام تا ئێستا سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكای نه‌كردووه.
كاتێك دۆتێرتی بوو به سه‌رۆكی فلیپین, بڕیاریدا بازرگانانی مادده هۆشبه‌ره‌كان بكوژێت و به چه‌ك له‌ناوییان به‌رێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا ئاماده نه‌بوو چه‌ك به‌و وڵاته بفرۆشێت، به‌و هۆیه‌وه سه‌رۆكی فلیپین په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ رووسیا خۆش كردووه و له راگه‌یاندنه‌كانیش به‌رده‌وام لێدوانی توند به‌رامبه‌ر به ئه‌مه‌ریكا ده‌دات.