ئەمریكا ھۆشداری دەداتە ئێران

K24 - ھەولێر

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ھۆشداری دایە ئێران كە ئەگەر بەندكراوە ئەمریكییەكان ئازاد نەكات رێوشوێنی جیدی بەرامبەر دەگرنەبەر.

لە بەیاننامەیەكدا كۆشكی سپی بڵاویكردەوە، ترەمپ داوای لە ئێران كرد، لەماوەیەكی نزیكدا ئەو ھاووڵاتییە ئەمریكیانە رزگار بكات كە لە گرتووخانەكانی ئێراندان.

ھاوكات دۆناڵد ترەمپ، داوای چارەنووسی ئەو ئەفسەرەی ئەمریكاشی كرد كە 10 ساڵ لەمەوبەر لە ئێران بێسەروشوێن ببوو.

پێشوتریش، لە بەرامبەر داوایەكی دیكەی ئەمریكا، ئێران داوای ئازادكردنی سەرمایەدار سیاماك نامازی و باوكی كردبوو، كە لە ئەمریكا دەستبەسەرن.

لە بەیاننامەكەی كۆشكی سپیدا ھاتووە، ئێران 40 ساڵە زیندانیكردن و بەبارمتەگرتن وەك ئامرازێكی سیاسی بەكاردەھێنێت و ئەمریكا لەبەرانبەر ھەر سیاسەتێكی لەوجۆرە دەوەستێتەوە.

ھەروەھا ئەمریكا، پاراستنی گیانی ھاووڵاتیانی ئەمریكی دەخاتە ئەستۆی ئێران و داواش دەكات بە زووترین كات سەرجەم ھاووڵاتیانی زیندانیكراوی ئەمریكی ئازاد بكات.