ئه‌مریكا ھێزی زیاتر ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كات

فەرماندەیەكی سوپای ئەمریكا ئامانجی رەوانەكردنی ئەو ھێزە بۆ عێراق ئاشكرا دەكات

K24 - ھەولێر

بڕیارە لە ئەمساڵدا وەزارەتی بەرگری ئەمریكا زیاتر لە 2 ھەزار سەربازی دیكە رەوانەی عێراق بكات.

بە گوتەی فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا بڕیاره‌ له‌ پایزی داهاتوودا، ئه‌مریكا 2 هه‌زار و 100 سه‌رباز ره‌وانه‌ی عێراق بكات، بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی لیوای دووی ئەمریكا بگرنه‌وه‌.

فه‌رمانده‌ی 36 ئه‌مریكا كه‌ ناوه‌نده‌كه‌ی له‌ ته‌كساسه‌ ئاشكرای كرد، ئامانج له‌و كاره‌یان زیادكردنی ھەوڵەكانیانە بۆ لەناوبردنی داعش‌ لە عێراق.

ئەمە لە كاتێكدایە، لەئێستا 5 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی له‌ عێراقدا جێگیركراون.