كێشه‌ی نێوان حه‌شده‌كانی مووسڵ قووڵ ده‌بێته‌وه
كه‌تیبه‌كانی "سيد الشهداء" دوایین واده‌یان بۆ هێزه‌كه‌ی ئه‌سیل نوجێفی داناوه تا مووسڵ جێبهێڵن
K24 - هه‌ولێر:
كه‌تیبه‌كانی "سيد الشهداء" سه‌ر به به‌رگری ئیسلامی ناو حه‌شدی شه‌عبی، تا ئه‌مڕۆ شه‌ممه مۆڵه‌تیان دابووه هێزه‌كانی پاسه‌وانی نه‌ینه‌وا، سه‌ر به پارێزگاری پێشووی مووسڵ، ئه‌سیل نوجیفی، تا شاری مووسڵ جێبهیڵن، به گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌مڕۆ شاره‌كه جێنه‌هێڵن،به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌حمه‌د موسه‌وی، ئه‌مینداری گشتی كه‌تیبه‌كانی "سيد الشهداء" رایگه‌یاندووه "ئێمه تا به‌یانی رۆژی شه‌ممه مۆڵه‌تمان داوه‌ته ئه‌سیل نوجێفی بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی له شاری مووسڵ بباته ده‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر بێت‌و نه‌ڕۆن، ئه‌وكاته به شێوه‌یه‌كی گونجاو وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه".
موسه‌وی سه‌رسورمانی خۆی له بێده‌نگی حكومه‌ت ده‌ربریوه به‌رامبه‌ر "ئه‌و كارانه‌ی هێزه‌كه‌ی نوجێفی له مووسڵ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن" و ده‌ڵێت "ئه‌و هێزه ئه‌ركێكی گوماناوی به‌ڕێوه ده‌به‌ن".
رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و پاسه‌وانی نه‌ینه‌وا له ناوچه‌ی گرووپی رۆناكبیریی باكووری مووسڵ ته‌قه‌یان له یه‌كتری كرد و چه‌ند كه‌سیكیان له یه‌كتری بریندار كرد و پاشان هێزه سه‌ربازییه‌كان كه‌وتنه نێوه‌ندگیریی و شه‌ڕه‌كه‌یان راگرت.
به‌یاننامه‌كه‌ی كه‌تیبه‌كانی "سيد الشهداء"، له كاتێكدایه كه، لیوا روكن نه‌جم جبووری ئیێواره‌ی رۆژی هه‌ینی رایگه‌یاندبوو "هیچ ناكۆكییه‌ك له نێوان له نێوان حه‌شده چه‌كداره‌كانی نه‌ینه‌وا نییه و كه‌تیبه‌كانی "سيد الشهداء" هۆكاریی درووستبوونی كێشه بوون له نێوان ئه‌و دوو حه‌شده‌دا".