وێنه‌گرێكى ئه‌عماق له باشوورى كه‌ركووك كوژرا
يه‌كێك له وێنه‌گرانى كه‌ناڵى ئه‌عماقى داعش له باشوورى پارێزگاكه كوژراوه.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منى له سنوورى پارێزگاى كه‌ركووك رايگه‌ياند، يه‌كێك له وێنه‌گرانى كه‌ناڵى ئه‌عماقى داعش له باشوورى پارێزگاكه كوژراوه.
سه‌رچاوه‌كه روونيكردووه‌ته‌وه، ئه‌و وێنه‌گره‌ى داعش له ناحيه‌ى ريازى باشوورى كه‌ركووك و له كێڵگه‌يه‌كى كشتووكاڵى ته‌رمه‌كه‌ى دۆزراوه‌ته‌وه.
به بێ ئه‌وه‌ى ناوى ئاشكرا بكرێت، سه‌رچاوه ئه‌منييه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه، ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى داعش له ماوه‌ى مانگى رابردوودا له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش به هۆكارى نه‌زانراو كوژراوون.
هه‌ندێك زانيارى هه‌واڵگرى باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و چه‌كدارانه‌ى داعش له لايه‌ن گرووپ و ده‌سته‌ى چه‌كدارى ديكه‌ى نه‌يارى داعشه‌وه ده‌كوژرێن و هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ش باس له‌وه ده‌كه‌ن، كوژرانى ئه‌و چه‌كدارانه په‌يوه‌سته به پرسى پاكتاوكردنى يه‌كدى له ريزى چه‌كداره‌كانى داعشدا.