كوڕێكى ئه‌ميرى تاڵيبان خۆى ته‌قانده‌وه
به‌ر له دوو رۆژ كرده‌يه‌كى خۆكوژى ئه‌نجامداوه.
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژى بزووتنه‌وه‌ى تاڵيبانى ئه‌فغانستان، رايگه‌ياند، كوڕى ئه‌ميرى تاڵيبان مه‌لا هه‌يبه‌توڵڵا ئاخونزاده، له هه‌رێمى هلمه‌ندى باشوورى وڵات، به‌ر له دوو رۆژ كرده‌يه‌كى خۆكوژى ئه‌نجامداوه.
قارى يوسف ئه‌حمه‌دى، گوته‌بێژى تاڵيبان گوتى: عه‌بدولڕه‌حمانى ته‌مه‌ن 23 ساڵ به ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو خۆى به سه‌ربازگه‌يه‌كى سوپاى ئه‌فغانستاندا له شارى كرشك ته‌قاندووه‌ته‌وه.
گوتيشى: ئه‌و كوڕه‌ى ئه‌ميرى تاڵيبان، قوتابى بووه و خۆى داوايكردووه، كارێكى له‌و جۆره ئه‌نجام بدات.
پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو چه‌كداره‌كانى تاڵيبان هه‌ڵيانكوتايه سه‌ر سه‌ربازگه‌يه‌كى سوپاى وڵاته‌كه‌يان له كرشك و توانيان ده‌ستى به‌سه‌ردا بگرن و دواتر ژماره‌يه‌ك ئۆتۆمبێلى سه‌ربازى جۆرى (هه‌مڤى)يان ده‌ستبه‌سه‌ردا گرت.
سه‌رچاوه‌يه‌كى نزيك له خێزانى هه‌يبه‌توڵڵا رايگه‌ياندووه، عه‌بدولڕه‌حمان پێش ئه‌وه‌ى ساڵى رابردوو باوكى ببێته ئه‌ميرى تاڵيبان خۆى ناونووس كردبوو بۆ خۆته‌قاندنه‌وه و دواى ئه‌وه‌ى باوكى بووه‌ته ئه‌مير سوورتر بووه له‌سه‌ر داواكارييه‌كه‌ى.
دواى كوژرانى مه‌لا ئه‌خته‌ر محه‌ممه‌د مه‌نسوور له هێرشێكى ئاسمانى سوپاى ئه‌مريكا له پاكستان له ئايارى ساڵى رابردوودا مه‌لا هه‌يبه‌توڵڵا كرايه ئه‌ميرى تاڵيبان.