هيوايهتى پوتن ئه‌مانه‌يه
ژيانم هه‌ر وه‌ك پێشتره
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پوتن، رايگه‌ياند، من كه‌سێكى ئاساييم و حه‌زم له خوێندنه‌وه و چيرۆكى مێژوويى و گوێگرتنه له موزيكى مۆزار.
پوتن دوێنێ هه‌ينى ديدارێكى له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له گه‌نجانى وڵاته‌كه‌ى له رێگه‌ى كه‌ناڵى ئێن تى ڤييهوه ئه‌نجامدا.
له‌و ميانه‌يه‌دا پوتن، گوتى: من خۆم به كه‌سێكى ئاسايى ده‌زانم، راسته من ره‌نگه زياتر له خه‌ڵكى ديكه كار بكه‌م، به‌ڵام ژيانێكى ئاساييم هه‌يه.

گوتيشى: زۆرتر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌مه‌وه كاته‌كانى خۆم به گوێره‌ى خشته به‌سه‌ر به‌رم و كاتم بۆ گوێگرتن له موزيك و وه‌رزش و په‌يوه‌ندى به هاوڕێكانمه‌وه ته‌رخانكردووه.
هه‌روه‌ها گوتى: ژيانم هه‌ر وه‌ك پێشتره، به‌ڵام ئێستا به هۆى پۆستى سه‌رۆكايه‌تييه‌وه كه‌مێك شته‌كان گۆڕاون.
له باره‌ى موزيكيشهوه گوتى: گوێ له موزيكى كلاسيك ده‌گرم له (باخ)ه‌وه تا بيتهۆڤن و مۆزار به تايبه‌تى.

باسى له‌وه‌شكرد، دره‌نگ له كاره‌كانى ده‌ستى به‌رده‌بێت و ناچاره به په‌له بچێته سه‌ر جێى خه‌وتنى و كاتى بۆ نامێنێته‌وه سه‌يرى ئينستاگرام بكات.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، كارمه‌نده‌كانى چالاكانه ئينته‌رنێت به‌كارده‌هێنن، به‌ڵام ئه‌و به‌و جۆره نييه.