بۆمبێك بە ھێزەكانی پێشمەرگەدا تەقییەوە
ژمارەیەك پێشمەرگە برینداربوون
K24 - گەرمیان
پەیامنێری كوردستان24 لە گەرمیان رایگەیاند: "بەیانی ئەمڕۆ لە قەرەتەپە بۆمبێك بەھێزەكانی پێشمەرگەدا تەقییەوە و ژمارەیەك پێشمەرگە برینداربوون".
محەمەد عومەر، بەرپرسی كۆمیتەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە قەرەتەپە بە كوردستان24 گوت: "تەقینەوەكە لە رێگەی بۆمبێكی چێندراو ئەنجامدراوە و چوار پێشمەرگەی لیوای 120 پشدەر برینداربوون".
تا ئێستا ھیچ لایەنێك ئانجامدانی تەقینەوەكەی نەگرتووەتە ئەستۆی خۆی، بەڵام لەماوەی رابردوودا چەكدارانی داعش چەند كردەوەیەكی دیكەیان لە قەرەتەپە و دەروربەری ئەنجامداوە.