شاندێكی باڵای پارتی سەردانی سلێمانی دەكات
کار بۆ کۆبوونەوەیەکی فراوانی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم دەكرێت
K24 - ھەولێر
هەفتەی داهاتوو شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی سلێمانی دەکات و سەردانی مەكۆی سەرەكی بزووتنەوەی گۆڕان دەكات.
ئاراس ئەحمەد، پەیامنێری کوردستان24 لەسەر زاری ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند: "بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێکی پارتی بۆ پیرۆزبایی کردن لە رێکخەری نوێی بزووتنەوەی گۆڕان کە بڕیارە سبەی سێشەممە دەستنیشان بکرێت، سەردانی سلێمانی دەکات".
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست کوردستان24 کەوتووە: "لە ئەگەری رێککەوتنی پارتی و گۆڕان لەبارەی میکانیزمی کاراکردنەوەی پەرلەمان، ئەوا دەستبەجێ کار بۆ کۆبوونەوەیەکی فراوانی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم بە بەشداری بزووتنەوەی گۆڕان دەکرێت".