كاتژمێر 6 ی ئێواره ئه‌نجامی ئەنجامی کۆتایی تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوازده‌ی ئامادەیی راده‌گه‌یه‌نرێت
قوتابیان ده‌توانن له كاتژمێر 7:00 وه ده‌ره‌نجامه‌كه‌یان ببینن
K24 - هه‌ولێر:
كاتژمێر 6:00 ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئەنجامی کۆتایی تاقیکردنەوەکانی ساڵی خوێندنی (2016 - 2017)ـی پۆلی دوانزەی ئامادەیی رادەگەیه‌نێت.
به گوێره‌ی بڵاوكراوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، له كاتژمێر 7:00 ئێواره‌وه قوتابیان ده‌توانن له ماڵپه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌رموونه‌كانه‌وه ده‌ره‌نجامه‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئاگادارییه‌كه‌دا، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده لینكی ماڵپه‌ڕی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌زموونه‌كانیشی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه بڕیاره ئه‌مرۆ ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی لێوه بڵاوبكرێته‌وه.