كۆچى پێچه‌وانه‌ى داعشه بيانييه‌كان ده‌ستيپێكردووه
له ئێستادا 3 هه‌زار كه‌سيان ده‌يانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كانيان.
K24 – هه‌ولێر:
شاره‌زايه‌كى بوارى رێكخراوه تيرۆريستييه‌كان رايگه‌ياند، له كۆماره‌كانى پێشووى سۆڤيه‌ته‌وه 10 هه‌زار چه‌كدارى توندڕه‌و چوونه‌ته ريزى داعشه‌وه.
سايتى ئوراسيا ده‌يلى چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د يارليكا بۆڤ ئه‌نجامداوه و تێيدا ئه‌و شاره‌زايه رايگه‌ياندووه، به‌م دواييانه داعش له عێراق و سووريا گورزى كاريگه‌رى به‌ركه‌وتووه و چاره‌نووسى يهكجارهكيشى كه له ناوچوونه ته‌نيا له‌سه‌ر كات ماوه‌ته‌وه.
ئه‌و توێژه‌ره كه له سه‌نته‌رى پرسه‌كانى قه‌وقاز و ئاسايشى هه‌رێمايه‌تى له په‌يمانگه‌ى مۆسكۆ بۆ په‌يوه‌ندييه نێوده‌وڵه‌تييه‌كانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا كار ده‌كات روونيكردووه‌ته‌وه، ئه‌و شكستانه وايانكردووه ژماره‌يه‌كى زۆرى چه‌كداره‌كانى داعش سووريا و عێراق بهجێبهێڵن و رووبكه‌نه توركيا و له‌وێوه پيلانيان هه‌يه به‌ره‌و وڵاتانى خۆيان له ئه‌وروپا بگه‌ڕێنه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: زانيارى ئه‌وه له به‌رده‌ستدايه ژماره‌يه‌كيان ئێستا گه‌يشتوونه‌ته ئۆكرانيا و له‌و بڕوايه‌داين بيانه‌وێت به‌شێكيان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ باشوورى قه‌وقاز و ئاسياى ناوه‌ڕاست.
ئه‌وه‌شى گوت: به گشتى له وڵاتانى قه‌وقازه‌وه نزيكه‌ى 10 هه‌زار چه‌كدارى داعش روويانكردووه‌ته‌وه عێراق و سووريا بۆ شه‌ڕكرد و به هۆى شه‌ڕه‌كانه‌وه زياتر له نيوه‌يان كوژراوون و له ئێستادا 3 هه‌زار كه‌سيان ده‌يانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كانيان.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، له 2015دا نزيكه‌ى له سه‌دا 10ى چه‌كداره رووسه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ چيچان و داغستان و به‌شێكيان ده‌ستگيركراوون و سزاى زيندانيان بۆ بڕاوه‌ته‌وه و به‌شێكيشيان هێشتا له ژێر چاودێرى وردى ئهمنيدان.