ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕشی ئیسلامی عێراق داوا له عه‌مار حه‌كیم ده‌كات باره‌گاكانیان داگیر نه‌كات
ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕشی ئیسلامی عێراق به‌رپرسێكی جێبه‌جێكاری كاتی دیاری ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر
ده‌سته‌ی سه‌ركردایه‌تی ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕشی ئیسلامی عێراق و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه له به‌غدا كۆبوونه‌وه‌و ده‌رباره‌ی جیابوونه‌وه‌ی عه‌مار حه‌كیم و پێكهێنانی ره‌وته نوێیه‌كه‌ی و رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه گفتوگۆیان كردووه.
ده‌سته‌ی سه‌ركردایه‌تی ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕشی ئیسلامی عێراق، داوایان له عه‌مار حه‌كیم كردووه، ده‌ست له گۆڕینی ناو و تابلۆی باره‌گاكانی ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕشی ئیسلامی عێراق هه‌ڵگرێت و بۆ ره‌وته نوێیه‌كه‌ی داگیریان نه‌كات و ئه‌و باره‌گایانه راده‌ستی به‌رپرسانی ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕشی ئیسلامی عێراق بكاته‌وه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كیان بۆ به دواداچوون درووستكردووه.
هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی، به‌رپرسێكی جێبه‌جێكاریان به شێوه‌ی كاتی هه‌ڵبژاردووه تا كاروباره‌كانی حزبه‌كه به‌ڕێوه ببات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش ده‌سه‌ڵاتێكی دیاریكراویان پێداوه كه له پێڕۆی ناوخۆدا هاتووه.
عه‌مار حه‌كیم چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕشی ئیسلامی كشایه‌وه‌و ره‌وتێكی نوێی به ناوی "ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی" دامه‌زراند.