داعش حه‌ويجه به‌ره‌و "ويلايه‌تى جه‌به‌ل" چۆڵ ده‌كات
ماتۆڕسكيلى شه‌حن به‌كارده‌هێن
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێكى ئه‌منى له پارێزگاى دياله رايگه‌ياند، چه‌كدارانى داعش له قه‌زاى حهويجهوه به‌ره‌و ناوچه شاخاوييهكان راده‌كه‌ن و وه‌ك خۆيان ناويان لێناوه به‌ره‌و "ويلايه‌تى جه‌به‌ل" رهو ده‌كه‌ن.
قائيمقامى قه‌زاى خالس، عدى خدران، رايگه‌ياند، به گوێره‌ى ئه‌و زانيارييه ههواڵگرييانهى دهستكهوتوون، چه‌كدارانى داعش به رێگه‌ى پێچاوپێچدا روو له ناوچه شاخاوييه‌كانى سنوورى پارێزگاى سه‌لاحه‌دين ده‌كه‌ن.
گوتيشى: ئه‌و چه‌كدارانه به ئاراسته‌ى ناوچه چياييهكانى سنوورى سه‌لاحه‌دين و حه‌مرين له دياله ده‌ڕۆن و ده‌يانه‌وێت له‌و ناوچانه جێپێى خۆيان قايم بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتى: چه‌كدارانى داعش ده‌يانه‌وێت له‌و ناوچانه خۆيان رێكبخه‌نه‌وه و پێگه‌ى خۆيان قايم بكه‌ن و ده‌ستبكه‌نه‌وه به په‌لاماردانى گوند و ناوچه رزگاركراوه‌كان.
روونيشيكرده‌وه، تێبينى ئه‌وه كراوه ئه‌و چه‌كدارانه ماتۆڕسكيلى شه‌حن به‌كارده‌هێنن، كه ده‌نگى نييه.