وه‌زيرى به‌رگرى له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره ده‌ستى له‌كار كێشايه‌وه
ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه تايبه‌ت بوونه به ره‌وشى سه‌لامه‌تى سه‌ربازانى ژاپۆن
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى به‌رگرى ژاپۆن تومومى ئينادا، ده‌ستى له كار كێشايه‌وه، دواى ئه‌وه‌ى به‌وه تۆمه‌تبار كرا كه هه‌وڵى شاردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌نامه‌ى سه‌ربازى داوه.
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى ژاپۆن بڵاويانكرده‌وه، ژماره‌يه‌ك فه‌رمانبه‌رى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ژاپۆن هه‌وڵيانداوه به‌ڵگه‌نامه‌كان بشارنه‌وه.
ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه تايبه‌ت بوونه به ره‌وشى سه‌لامه‌تى سه‌ربازانى ژاپۆن له باشوورى سوودان.
له به‌ڵگه‌نامه‌كاندا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، به هۆى ره‌وشى ئه‌منى باشوورى سوودانه‌وه مه‌ترسى له‌سه‌ر سه‌ربازه ئاشتى پارێزه‌كانى ژاپۆن له‌و وڵاته درووست بووه.
وه‌زيرى به‌رگرى ژاپۆن ره‌تيكرده‌وه، ئاگادارى ئه‌و زانياريانه بووبێت.
گوتيشى: به‌رپرسيارێتى هه‌ڵده‌گرم و به‌و هۆيه‌وه ده‌ست له‌كار ده‌كێشمه‌وه.
له‌و باره‌يه‌وه سه‌رۆك وه‌زيرانى ژاپۆن شينزۆ ئابى، داواى لێبوردنى له گه‌لى ژاپۆن كرد و گوتى: وه‌ك كه‌سى خۆم له‌و ره‌خنه توندانه تێده‌گه‌م كه ئاراسته‌ى وه‌زيرى به‌رگرى كراوون و له به‌رده‌م په‌رله‌ماندا قسه‌ى خۆم له‌و باره‌يه‌وه ده‌كه‌م.
ئينادا كه‌سايه‌تييه‌كى نزيك بوو له سه‌رۆك وه‌زيرانه‌وه و چاوهڕواندهكرا ببێته سه‌رۆك وه‌زيرانى وڵات له داهاتوودا.
يه‌كێك له‌و ره‌خنانه‌ى له وه‌زيرى به‌رگرى گيرابوون، ئه‌وه بوو كه وه‌زاره‌ته‌كه‌ى ئه‌و راپۆرت و به‌ڵگانه‌ى شاردووه‌ته‌وه، سه‌ربازانى ژاپۆن له باشوورى سوودانه‌وه بۆ وه‌زاره‌ت به‌رزيان كردووه‌ته‌وه و تێيدا ئاماژه‌يان به خراپى ره‌وشى ئه‌منى كردووه.