ئيسرائيل: توركيا مافى ئه‌وه‌ى نييه ئامۆژگاريمان بكات
توركيا كورد ده‌چه‌وسێنێته‌وه و قوبرسى باكوورى داگيركردووه و بۆى نييه وانه‌ى ديموكراتى دابدات
K24 – هه‌ولێر:
ئيسرائيل وتاره‌كه‌ى سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغانى به گوتارى ئيمپراتۆرى عوسمانى چوواند و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركياش ئه‌و ره‌خنانه‌ى ئيسرائيلى ره‌تكرده‌وه.
حوسێن موفتى ئۆغڵۆ، گوته‌بێژ به ناوى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا رايگه‌ياند، پێويسته جووه‌كان پێزانينيان بۆ ئه‌و ژيانه باشه‌يان هه‌بێت كه له سه‌رده‌مى ئيمپراتۆرى عوسمانى بهسهريان ده‌برد.
گوتيشى: ئيدانه‌ى لێدوانه بێزراوهكانى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئيسرائيل ده‌كه‌ين له باره‌ى وته‌كانى سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌مان له مه‌ڕ پێشهاته نوێيه‌كانى مزگه‌وتى ئه‌قسا.
هه‌روه‌ها گوتى: له سه‌رده‌مى عوسمانييهكاندا پێكهاته‌كان له ئاشتى و ئارامى و ئازاديدا به درێژايى چه‌ندين سه‌ده ژياون و چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ين جووه‌كان ئه‌و راستييه بنرخێنن و ئه‌وان له هه‌موو كه‌س زياتر ده‌زانن له سه‌رده‌مى عوسمانييهكاندا چه‌ندێك لێبورده‌يى له ههمبهريان هه‌بووه.
دوێنێ سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، له كۆنگره‌يه‌كى زانستيدا كه له ئه‌نقه‌ره به‌ڕێوه‌چوو، رايگه‌ياند، "ئيسرائيل لاوازى مووسڵمانان ده‌قۆزێته‌وه بۆ ئهنجدامدانى كرده‌وه‌ى نا ره‌وا له قودس، ئێمه له باره‌ى ئه‌قساوه بێده‌نگ نابين".
ئه‌ردۆغان گوتيشى: "به‌رگريكردن له قودس به‌رپرسيارێتييه‌كه ده‌كه‌وێته گه‌ردنى هه‌موو مووسڵمانێك".
له به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئيسرائيل رايگه‌ياند، "لێدوانه‌كانى ئه‌ردۆغان سه‌خيف و بێ بنه‌مان".
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئيسرائيل ئيمانوێل نه‌حشون، گوتيشى: حكومه‌تى توركيا مافى ئه‌وه‌ى نييه قوبرسى باكوورى داگير كردبێت و پێكهاته‌ى كورد سه‌ركوت بكات و رۆژنامه‌وانان زيندانى بكات و بێت ئامۆژگارى ئيسرائيل بكات، كه ته‌نيا ده‌وڵه‌تى ديموكراتييه له ناوچه‌كه‌دا.