به ڤیدیۆ... به فه‌رمی نێیمار مه‌شقه‌كانی بارسێلۆنای جێهێشت
له گه‌رمه‌ی ئاماده‌كاری و مه‌شقه‌كانی بارسێلۆنا له ئه‌مێریكا، نێیمار له‌گه‌ڵ یاریزانێكی هاوڕێی ده‌یكاته شه‌ڕ و مه‌شقه‌كانیش جێده‌هێڵێت.
ئه‌مرۆ هه‌ینی 28 ته‌مووزی 2017، شه‌ڕ و ئاژاوه‌كه‌ی نێیمار له كاتی مه‌شقه‌كان له‌گه‌ڵ نیڵسن سیمیدیۆی یاریزانی نوێی یانه‌كه ده‌یكاته شه‌ڕ و راسته‌وخۆ مه‌شقه‌كانیش جێده‌هێڵێت.
ئه‌م هه‌واڵه به خێرایی میدیاكانی هه‌ژاند، پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا له چه‌ندان گۆشه‌وه شه‌ڕ و ههرایهكهی نێیمار بڵاو ده‌كاته‌وه.
بارسێلۆنا له ئێستادا ئاماده‌كاری بۆ یارییه دۆستانه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید ده‌كات كه بڕیاره به‌ره‌به‌یانی شه‌وی یه‌كشه‌ممه به‌ڕێوه بچێت.