يان كۆبيش له‌گه‌ڵ عه‌بادى و عامرى پرسى ريفراندۆم تاوتوێده‌كات
پرسى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌كان ريفراندۆمى كوردستان بووه
K24 – هه‌ولێر:
نێردراوى تايبه‌تى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق يان كوبيش له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زيران و هادى عامرى فه‌رمانده‌ى باڵاى حه‌شدى شه‌عبى بۆ پرسى ريفراندۆمى كوردستان كۆبوويه‌وه.
لاپه‌ڕه‌ى سه‌ره‌كى نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان (يۆنامى) له فه‌يسبووك بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ يان كۆبيش له‌گه‌ڵ عه‌بادى و عامرى كۆبووه‌ته‌وه.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا يۆنامى رايگه‌ياندووه، له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا باسى ره‌وشى سياسى عێراق، پرۆژه‌كانى ئاوه‌دانكردنه‌وه و پرسى راپرسى هه‌رێمى كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆيى كراوه.
له راگهيهندراوهكانى يۆناميدا له باره‌ى ئه‌و كۆبوونهوانهوه هيچ زانيارييه‌ك له باره‌ى بۆچوونى لايه‌نه‌كان نه‌خراوه‌ته‌ڕوو.
بڕياره له 25ى ئه‌يلوولدا كوردستان پرۆسه‌ى راپرسى بۆ ده‌ستنيشانكردنى چاره‌نووسى خۆى ئه‌نجام بدات.
