كۆنفرانسی "كوردستان هاوپه‌یمانی ستراتیژی ئه‌مریكا" له واشنتن ده‌ستیپێكرد
بینه‌ری كوردستان 24 بن
K24 - واشنتن:
كه‌مێك پێش ئێستا كۆنفرانسی "كوردستان هاوپه‌یمانی ستراتیژی ئه‌مریكا"، له واشنتنی پایته‌خت ده‌ستیپێكرد و بۆ يه‌كه‌مجار كوردستان 24 پرسى سه‌ربه‌خۆيى كوردستانی برده كۆنگرێسى ئه‌مريكا و رۆژنامه‌ى به‌ناوبانگى واشنتن تايمزيش پاشكۆيه‌كى تايبه‌ت به سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌ركرد.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كوردستان 24 له واشنتنه‌وه جه‌خت له‌سه‌ر بايه‌خى ئه‌نجامدانى ئه‌و كۆنفرانسه ده‌كاته‌وه و رايده‌گه‌يه‌نێت، له ناو كۆنگرێس پشتيوانييه‌كى باشی سه‌ربه‌خۆيى كوردستان هه‌يه.
له كۆنفرانسه‌كه‌دا، هه‌ریه‌ك له "مه‌سروور بارزانی" راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، "نه‌جمه‌دین كه‌ریم" ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارێزگاری كه‌ركووك، "جۆ وێڵسن" ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مریكا كه نوێنه‌ری كارۆلینای باشوور، سه‌ر به پارتی كۆماریی ئه‌مریكا، "ترێنت فرانكس" ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مریكا له ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا له پارتی كۆماریی ئه‌مریكا، له كۆنفرانسه‌كه‌دا پانێلیان ده‌بێت و قسه ده‌كه‌ن.
نووره‌دین وه‌یسی له وتاری ده‌ستپێكی كۆنفرانسه‌كه‌دا گوتی: "ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی مافی گه‌لی كوردستان له‌به‌رچاو بگرێت كه 100 له‌مه‌وبه‌ر لێی بێبه‌ش كرا".
بۆ بینینی كۆنفرانسه‌كه به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ، كرته لێره بكه
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)