رۆناڵد گریفیت: چیدیكه عێراق هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا نییه
عێراق له به‌رژه‌وه‌ندی ئێران كارده‌كات
K24 - واشنتن:
رۆناڵد گریفت، ژەنەڕاڵی خانەنشینكراوی سوپای ئەمریكا, له پانێلێكدا، له كۆنفرانسی كوردستان هاوپه‌یمانی ستراتیژی ئه‌مه‌ریكا له واشنتن رایگه‌یاند، كاتی ئەوە ھاتووە ھەرێمی كوردستان سەربەخۆ بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: "دەبێت ھەوڵەكانمان بۆ سەربەخۆیی كوردستان بخەینەگەڕ و واز لە سیاسەتی عێراقی یەكگرتوو بھێنین".
دووپاتیشی كرده‌وه، چیدیكە عێراق ھاوپەیمانی ئەمریكا نییە لە بەرژەوەندی ئێران كار دەكات, روونیشیكرده‌وه، دەبێت توركیاش لە پرسی سەربەخۆیی كوردستان ھاوكار بێت.
كۆنفرانسی كوردستان هاوپه‌یمانی ستراتیژی ئه‌مه‌ریكا، به سپۆنسه‌ری كوردستان 24 و واشنتن تایمز، به به‌شداری ده‌یان نووسه‌ر و شاره‌زای سه‌ربازی و كۆنگرێسمانی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بۆ بینینی كۆنفرانسه‌كه به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ، كرته لێره بكه.