ئێرنی ئۆدێرنۆ: كورد ھەنگاوی گرنگی بڕیوە و عێراقیش شكستی ھێناوه
K24 - وشنتن:
ئێرنی ئۆدینۆ، جه‌نه‌رالی پێشووی سوپای ئەمریكا، سەربەخۆیی كوردستان به گرنگ وه‌سف ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، دەبێت عێراق پێشبینی كاردانەوەی ھەڵەكانی بكات.
سه‌باره‌ت به له‌ناوبردنی داعش‌یش، ئه‌و جه‌نه‌راله راشیگه‌یاند، تا كورد بەھێز نەكرێت داعش كۆتایی نایەت.
و ھەرێمیش نموونەیەكی دیموكراسییە، هاوكات روونیشیكرده‌وه،.
سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانیش رایگه‌یاند، ئه‌وه عێراقه كوردستان جێده‌هێڵێت و نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه.
سه‌باره‌ت به هه‌ژموونی پاوانخوازی ئێرانیش رایگه‌یاند، ئێران دەیەوێت لە رێگەی عێراقەوە سنووری دەسەڵاتی فراوان بكات، ھەرێمی كوردستانیش دوایین بەشە كە جێگەی ھیوا بەخش بێت بۆ راگرتنی ئه‌و هه‌ژموونه.
دووپاتیشی كرده‌وه، دەتواندرێت لەبواری وزە پشت بە ھەرێمی كوردستان ببەسترێت و لە بواری وزە جێگرەوەی رووسیا بێت.
كۆنفرانسی كوردستان هاوپه‌یمانی ستراتیژی ئه‌مه‌ریكا، به سپۆنسه‌ری كوردستان 24 و واشنتن تایمز، به به‌شداری ده‌یان نووسه‌ر و شاره‌زای سه‌ربازی و كۆنگرێسمانی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بۆ بینینی كۆنفرانسه‌كه به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ، كرته لێره بكه.