پیته‌ر گالبرێت: رێگری له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ناكرێت
"هیچ وڵاتێك به‌ر له راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی به‌هێز نه‌بوو"
K24 - واشنتن:
پیته‌ر گالبرێت، باڵیۆزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له كرواتیا، له میانی به‌شداریكردنیدا له كۆنفرانسی كوردستان هاوپه‌یمانی ستراتیژی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، سه‌ربه‌خۆیی كوردستان رێگری لێناكرێت، ئه‌وه مافه و له چوارچێوه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه و له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكایه.
هه‌ر قسه‌یه‌كیش له باره‌ی رێگریكردن له‌و ریفراندۆمه سوودی نییه و ناكرێت رێگری له سه‌ربه‌خۆیی بكرێت.
راشیگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی دیكه‌ش، هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ هێشتنه‌وه‌ی یوگسلافیا بوو به یه‌كپارچه‌یی، به‌ڵام به هه‌زاران خه‌ڵكی كۆسۆڤۆ و سربیا و سلۆڤینیا سه‌ربه‌خۆییان ده‌ویست.
گوتیشی: "ده‌بێ له‌وه تێبگه‌ین ئه‌گه‌ر ریفراندۆم ئه‌نجامدرا، ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی دیكه خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌و راستی و واقعه ده‌گونجێنین و له‌گه‌ڵ دیفاكتۆ و واقیعێكی دیكه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن".
روونیشی كرده‌وه، با لۆمه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا نه‌كرێت، چونكه ئه‌وان هیچ باوه‌ڕێكیان به یه‌كگرتوویی و یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق نییه.
هه‌روه‌ها گوتی: "هیچ ئه‌مه‌ریكییه‌ك ئه‌وه‌ی قه‌بووڵ نییه له‌گه‌ڵ وڵاتێكدا بژی كه گه‌له‌كه‌ی تێیدا كۆمه‌ڵكوژ كرابێت، عێراقیش زیاتر وه‌ك وڵاتێكی داكۆكیكار له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب ده‌ركه‌وتووه" و روونیشیكرده‌وه، كورد چی بكات كه نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاواز بووه و به‌و هۆیه‌وه كۆمه‌ڵكوژ كراوه.
هاوكات روونیشیكره‌وه، روونه و ده‌بینین ئێران نزیكترین هاوپه‌یمانی عێراقه و ته‌واوی هه‌ژموونی خۆی له رێگه‌ی عێراقیه‌وه له‌سه‌ر ناوچه‌كه سه‌پاندووه و تاران پاڵپشتی ئه‌وانه ده‌كات كه فه‌رمانڕه‌وایی عێراقییان ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، سه‌ركرده‌ی میلیشیا عێراقییه‌كان ئه‌وانه‌ن پێشتر له ساڵانه‌ی هه‌شتاكان هاوكاری ئێرانیان كردووه.
سه‌باره‌ت به‌و قسانه‌ی گوایه سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ناسه‌قامگیری به دوای خۆیدا ده‌هێنێت، ئه‌وا هیوادارم له‌وه تێبگه‌ن، چ كاتێك رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌قامگیر بووه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند سه‌یره كه ده‌گوترێت كوردستان ئاماده نییه و ئابوورییه‌كه‌ی ئاماده نییه بۆ سه‌ربه‌خۆیی و گوتی: "چ وڵاتێك به‌ر له راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی ئاماده‌بووه و به‌هێز بووه، ئه‌مه‌ریكا؟ یان هه‌ر وڵاتێكی دیكه هه‌بووه به‌و شێوه‌یه به‌هێز بووبێت و ئاماده بووبێت".
كۆنفرانسی كوردستان هاوپه‌یمانی ستراتیژی ئه‌مه‌ریكا، به سپۆنسه‌ری كوردستان 24 و واشنتن تایمز، به به‌شداری ده‌یان نووسه‌ر و شاره‌زای سه‌ربازی و كۆنگرێسمانی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بۆ بینینی كۆنفرانسه‌كه به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ، كرته لێره بكه.