ئەمریكا گەمارۆی خستەسەر 6 كۆمپانیای دیكەی ئێرانی
پەیوەندییان بە بەرنامە موشەكییەكانی ئێرانەوە ھەیە
K24 - ھەولێر
بەھۆی تاقیكردنەوە موشەكییەكەی ئێران، ئەمریكا گەمارۆی خستەسەر 6 كۆمپانیای دیكەی ئێرانی.
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا رایگەیاند، بەھۆی تاقیكردنەوە موشەكییەكەی رۆژی رابردووی ئێران، گەمارۆیان خستۆتەسەر 6 كۆمپانیای ئێرانی كە پەیوەندییان بە بەرنامە موشەكییەكانی ئێرانەوە ھەیە.
رۆژی پێنجشەممە ئێران موشەكێكی بە ناوی سیمورغ تاقیكردەوە كە توانای ھەڵگرتنی مانگی دەستكردی ھەیە.
كۆشكی سپی ئەمریكاش لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، تاقیكردنەوە موشەكییەكەی ئێران، پێشێلكردنی بڕیارنامەی 2231ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە.