كیم جۆنگ ئون: هه‌موو خاكی ئه‌مریكا له به‌رده‌م ئاگری مووشه‌كه‌كانماندایه
سه‌رۆكی كۆریای باكوور شانازی به دوایین تاقیكردنه‌وه‌ی بالیستی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور، به شانازییه‌وه ده‌ڵێت "هه‌موو خاكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له به‌رده‌م ئاگری مووشه‌كه‌كانماندایه"، ئه‌و قسانه‌یشی پاش سه‌ركه‌وتنی تاقیكردنه‌وه بالیستییه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینی 8/7/2017 كردووه و ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی كۆریای باكوور بڵاویكردووه‌ته‌وه.
كیم جۆنگ ئون، پێیوایه دوایین تاقیكردنه‌وه، توانای كۆریای باكووری له هه‌ڵدانی مووشه‌ك ده‌رخستووه، كه له هه‌ر شوێن و كاتێك بێت ده‌توانێت ئه‌نجامی بدات.
ئاژانسه كۆرییه‌كه ده‌ڵێت "ئه‌و مووشه‌كه بالیستییه‌ی رۆژی هه‌ینی تاقیكراوه‌ته‌وه، كۆپییه‌كی نوێ و پێشكه‌وتووی مووشه‌كی (هواسۆنگ - 14)ی بالیستی كیشوه‌ربڕ بووه‌و له ماوه‌ی 47 خوله‌كدا 998 كیلۆمه‌تری بڕیووه‌و تا 3724 مه‌تر به‌رزبووه‌ته‌وه".
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌رباره‌ی تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌كه‌ی پۆنگ یانگ گوتوویه‌تی "ئه‌وه هه‌نگاوێكی مه‌ترسیداره و پیۆنگ یانگ به‌ره‌و دابڕینی زیاتر ده‌بات".