ژمارەی چەكدارانی داعش لە عێراق ئاشكرا دەكرێت

بەرپرسانی ھەواڵگری زانیاری لەبارەی چەكدارانی داعش لە عێراق و سووریا دەخەنەڕوو

K24 - ھەولێر

بەرپرسانی ھەواڵگری عێراق، ژمارەی ئەو چەكدارانەی داعش ئاشكرا دەكەن كە تا ئێستا لە عێراق ماون.

میدیا جیهانییەکان لە زاری بەرپرسانی هەواڵگری عێراق رایانگەیاندووە، سەرەڕای کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی شاری مووسڵ، بەڵام تاوەکو ئێستا نزیکەی چوار هەزار چەکدار و سێ هەزار پشتیوانیکاری داعش لە عێراق هەن.

سەبارەت بە ژمارەی چەکدارانی داعش لە سووریا ئەو بەرپرسانەی عێراق راشیانگەیاندووە، نزیکەی 7 هەزار چەکدار و 5 هەزار پشتیوانیکاری داعش لە سووریا هەن.

لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو، هێزەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنیان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی شاری مووسڵ راگەیاند، دوای زیاتر لە  9 مانگ لە شەڕوپێکدادانیش تەواوی ئەو شارەیان کۆنترۆڵکردەوە.