مالیكی پێشنیازێكی هاوپه‌یمانانی ئێران به گوێی رووسه‌كاندا ده‌دات
هۆكاری سه‌ردانه‌كه‌ی مالیكی بۆ رووسیا ئاشكرا ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه سیاسییه‌كان، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی عێراق، كه نافه‌رمییه و له لایه‌ن ئیرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێت ئاشكرا ده‌كه‌ن و به گوێره‌ی پێشنیازێك داوا له رووسیا كراوه كه بنكه‌ی سه‌ربازی له عێراق درووست بكات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "العرب" گوتووه " نووری مالیكی جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق، هه‌وڵیداوه له سه‌ردانه‌كه‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوویدا، رووسه‌كان رازی بكات تا بنكه‌ی سه‌ربازی له عێراق دامه‌زرێنن و هه‌ژموونی خۆیان له وڵاته‌كه‌دا زیاد بكه‌ن".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، حكومه‌تی عێراقی ده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی مالیكی ئاگاداره، به‌ڵام بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روووسیاش ره‌تیكردووه‌ته‌وه ده‌رباره‌ی هۆكاره‌كانی سه‌ردانه‌كه‌ی مالیكی و ده‌ره‌نجامه‌كانی هیچ لیدوانێك بدات، له كاتیكدا ناوه‌نده سیاسی و میدیاییه‌كان له به‌غدا به جیابوونه‌وه‌ی كوتله سیاسییه‌كانی عیراقه‌وه سه‌رقاڵن، بۆیه هیچ بایه‌خێكی ئه‌وتۆش به پاڵنه‌ره‌كانی سه‌ردانی مالیكی بۆ مۆسكۆ نه‌دراوه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتوویه‌تی "مالیكی ئه‌و بۆچوونه سیاسییه‌ی خستووه‌ته به‌رچاوی رووسیا، كه هاوپه‌یمانانی ئێران له عێراق هه‌یانه و بوونی سه‌ربازی رووسیا له عێراق به پێویست ده‌زانن تا پارسه‌نگی هه‌ژموونی ئه‌مریكای پێبكه‌ن و ده‌سته‌به‌ری پاڵپشتی ده‌ره‌كی بكه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2018 ی عێراق و پاڵپشتی بۆ خۆیان زیاد بكه‌ن".
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێت "مالیكی به رووسه‌كانی گوتووه كه ئێران دڵخۆشه به هه‌ر پلانێكی بلاوه‌پێكردنی هێزی سه‌ربازی له عیراق، تا ببێته جێگره‌وه‌ی ئه‌مریكا له راهینانكردن به هێزه سه‌ربازییه‌كانی عێراق.