ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم ئەندامانی لیژنەكان دیار دەكات
سبەی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان كۆدەبێتەوە
K24 - ھەولێر
بڕیارە سبەی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان كۆببێتەوە و ئەندامانی ئەو لیژنانە دیار بكرێن كە پێشتر بڕیاریان لێدراوە.
ھۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بە كوردستان24 راگەیاند: "سبەی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان كۆدەبێتەوە و ئەندامانی ئەو لیژنانە دیار دەكرێن كە لە كۆبوونەوەی پێشتر بڕیاریان لێدراوە".
گوتیشی: "ئەو وڵاتانە دیار دەكرێن كە لیژنەكانی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم سەردانیان دەكەن".
ھۆشیار سیوەیلی، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "نوێنەرانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ھەر ئەوانە دەبن كە لە كۆبوونەوەی پێشتر بەشداریان كردووە".
رۆژی 7/6/2017 لە كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان به سهرپهرشتی مەسعوود بارزانی، سهرۆكی ههرێمی كوردستان بڕیاردرا له 25/9/2017 ریفراندۆم بۆ سهربهخۆیی كوردستان ئهنجام بدرێت و لایهنه سیاسییهكان نوێنهری خۆیان بۆ ئهو پرسه دهستنیشان بكهن.