داعش به‌رپرسی كه‌تیبه‌ی خه‌نسای دوورخسته‌وه
له جێگه‌ی ئوم یاسر ژنێكی توندڕه‌وی خاوه‌ن وڵاتینامه‌ی ئه‌ڵمانی كردووه‌ته به‌رپرسی كه‌تیبه‌كه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانی عیراق، ئه‌مرۆ شه‌ممه 29/7/2017 ئاشكرایان كردووه "رێكخراوی داعش به‌پرسی كه‌تیبه‌ی " الخنساء"ـی سه‌ر به رێكخراوه‌كه‌ی دوورخستووه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه رایگه‌یاندووه "به‌رپرسی كه‌تیبه‌كه ناوی "ئوم یاسر موهاجره"ـه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی پابه‌ندی بڕیاره‌كانی داعش نه‌بووه‌و جه‌ڵدی له ژنانی ناو بازاڕی ته‌له‌عفه‌ر نه‌داوه، له كاره‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، داعش له جێگه‌ی ئوم یاسر، ژنێكی توندڕه‌وی خاوه‌ن وڵاتینامه‌ی ئه‌ڵمانی كردووه‌ته به‌رپرسی كه‌تیبه‌ب خه‌نسا.
ئه‌و به‌رپرسه نوێیه‌ی داعش، پێش ئه‌وه‌ی داعش له پارێزگاكه شكست بهێنێت و له رۆژئاوای شاره‌كه‌وه به‌شێكیان رابكه‌نه‌وه بۆ ته‌له‌عفه‌ر، ئه‌ركی سه‌ركردایه‌تی له ئه‌ستۆدا بووه.
ماوه‌یه‌كه چه‌كدارانی داعش له قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر به چری ده‌ستیان كردووه به ئه‌شكه‌نجه‌دانی خه‌ڵك و به‌شێكی زۆری باره‌گا سه‌ره‌كییه‌كانیشیان به دره‌نگانی شه‌و گواستووه‌ته‌وه بۆ شوێنی نادیار.