مێرمنداڵێك لە زێی كەلەك خنکا

لەگەڵ ھاوڕێكانی چووەتە مەلەوانی

K24 - ھەولێر

مێرمنداڵێكی دانیشتووی گەڕەكی سێتاقانی شاری ھەولێر، لەكاتی مەلەوانی لە زێی كەلەك خناك.

لە راگەیەندراوێكدا پۆلیسی ھەولێر رایگەیاند: "شەوی رابردوو ھێزەكانی پۆلیس ئاگادارکرانەوە لە بەبوونی رووداێکی خنکان لە زێی کەلەک، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەكە دەرکەوت مێرمناڵێک بەناوی (قادر سەمیر ئیسماعیل)، تەمەن 15 ساڵ، دانیشتووی گەڕەکی سێتاقان هەولێر، بە مەبەستی مەلەوانی لەگەڵ چەند هاورێیەکی چوونەتە زێی کەلەک، بەداخەوە بەهۆی نەزانینی مەلەوانی ژێر ئاو دەبێت و دەخنکێت".

پۆلیسی ھەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، دوای زیاتر لە 4 کاتژمێر توانرا تەرمەکەی دەربهێنرێت و ڕەوانەی نەخۆشخانەی پزیشکی دادی بکرێت".