پێشمه‌رگه به‌رپه‌رچی په‌لامارێكی داعش ده‌داته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
هێزی پێشمه‌رگه به‌رپه‌رچی په‌لامارێكی تیرۆریستانی داعش، له سنووری گوندی زه‌رگه‌ی باشووری خورماتوو ده‌داته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، شه‌ڕه‌كه كه‌مێك به‌ر له ئێستا ده‌ستیپێكردووه و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش به‌ره‌نگارییان بوونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌و سه‌نگه‌ره‌وه رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك تیرۆریستێكی داعش كوژراون و چه‌ند بریندارێكیش له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هه‌ن.
ئه‌م هه‌واڵه نوێده‌كرێته‌وه..