سهركردايهتى يهكێتى: پێويسته به زووترين كات شاندێك بۆ دانووستان رهوانهى بهغدا بكرێت
پێويسته داواى قهرهبووى زيانهكانى سهردهمى بهعس بكرێت.
K24 – ههولێر:
ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوویەوە و چەند بابەتێكی تاووتوێكرد، دوابەدوای كۆبوونەوەكەش راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.
له راگهيهندراوهكهدا هاتووه: كۆبونەوە، پێی باشە بەزوترین كات، وەفدی باڵای لایەنەكان سەردانی بەغداد بكات و دیالۆگی نێوان هەرێم و بەغداد، لەمیدیاكانەوە بگوازرێتەوە ناو كۆبونەوە رەسمیەكان و بەپرۆژەیەكی هەمەلایەنە لەسەر داخوازیەكانی كوردستان، لەناو هەموو لایەنە سیاسیەكان، گەڵاڵەبكرێ، بۆ داواكردنی مافە رەواكانی گەلی كوردستان، لەپێشەوەدا، ئەنجامدانی ریفراندۆم لەهەرێم و ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم لەپێناوی سەربەخۆیی، هەتا دەگاتە ئەو غەدرە ئابورییەی لەساڵانی رابوردوو لەكوردستان و خەڵكە لەبودجەو موچە بێبەشكراوەكە.
ههروهها هاتووه: هەروا لێیپێچینەوەی یاسایی لەسەر پێشێلكاریی لەجێبەجێنەكردنی دەستور، بەتایبەتی مادەی (140) بكرێ. كاتیشی هاتووە، سوور بین لەسەر قەرەبوكردنەوەی ئەنفالكراوەكانمان و (5 هەزار) گوندی تەختكراومان و كیمیابارانكردنی هەڵەبجەو خورماڵ و هەورامان و سیروان و سێوسێنان و گۆپتەپەو دۆڵی خۆشناوەتی و ناوچەی كۆیەو ناوچەكانی بادینان.
له بهشێكى ديكهى راگهيهندراوهكهدا هاتووه: دەبێ ساغبكرێتەوە كە بۆچی پێگەی رەوای بەشداری نوێنەرانی كوردستان لەبەغداد، لە كابینەی ئێستادا، بە بڕیارو بەرنامە، لاوازكراوەو گەیەندراوەتە تەنها دوو وەزیر.