بيۆنگ يانگ هه‌ڕه‌شه له ئه‌مريكا ده‌كات
ئه‌و تاقيكردنه‌وه‌يه‌ش وه‌ك هۆشداريدانێك بووه به ئه‌مريكا.
K24 – هه‌ولێر:
كۆرياى باكوور رايگه‌ياند، هه‌ينى رابردوو، تاقيكردنه‌وه‌ى مووشه‌كى باليستى به سه‌ركه‌وتوويى ئه‌نجامداوه و ئه‌و تاقيكردنه‌وه‌يه‌ش وه‌ك هۆشداريدانێك بووه به ئه‌مريكا.
كۆرياى باكوور راشيگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى ده‌سته‌وه‌ستان نابێت و وه‌ڵامى هه‌ر جۆره جموجۆڵێكى سه‌ربازى ئه‌مريكا ده‌داته‌وه.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كۆرياى باكوور رايگه‌ياند، تاقيكردنه‌وه‌ى سه‌ركه‌وتووانه‌ى مووشه‌كى باليستى كيشوه‌ربڕ هانى وڵاته‌كه‌مان ده‌دات زياتر په‌ره به پرۆگرامه مووشه‌كييه‌كانى بدات.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئه‌و تاقيكردنه‌وه‌يه هۆشداريدانه به ئه‌مريكا له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ى خستوونيه‌ته‌گه‌ڕ بۆ درووستكردنى فشار له‌سه‌ر بيۆنگ يانگ.
بيۆنگ يانگ داواشى له ئه‌مريكا كرد، ده‌ستهه‌ڵبگرێت له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى كه پێى وايه ده‌توانێت له رێگه‌يه‌وه زيان له كۆرياى باكوور بدات، به پێچه‌وانه‌وه "وانه‌يه‌ك له ئه‌ده‌ب" فێرى ئه‌مريكا ده‌كه‌ين ئه‌گه‌ر بوێرى ئه‌وه‌ى هه‌بێت هه‌ڕه‌شه‌ى به‌كارهێنانى چه‌كى ناووكى بكات.