بژارهكانى پێش شه‌ڕى كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى ته‌له‌عفه‌ر و حه‌ويجه
حه‌شدى شه‌عبى بووه‌ته كێشه و ترسى تۆڵه‌كردنه‌وه هه‌يه.
K24 – هه‌ولێر:
هێشتا هه‌ريه‌ك له حه‌ويجه له سنوورى پارێزگاى كه‌ركووك و ته‌له‌عفه‌ر له سنوورى پارێزگاى نه‌ينه‌وا ئاڵاى داعشيان به‌سه‌ره‌وه ده‌شه‌كێته‌وه و رزگار نه‌كراوون.
به گوێره‌ى مه‌زنده‌ى ناوه‌نده ره‌سمييه‌كان ده‌يان هه‌زار هاووڵاتى مه‌ده‌نى له‌و دوو شارۆچكه‌يه نيشته‌جێن و له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعشدا گيريان خواردووه.
سايتى سكاى نيوز بڵاويكردووه‌ته‌وه، به‌و پێيه‌ى حه‌يده‌ر عه‌بادى فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه چه‌كداره‌كانه رووبه‌ڕووى دژوارى زۆر ده‌بێته‌وه له ده‌ركردنى بڕيارى شه‌ڕى هه‌ردوو شارۆچكه‌كه.
له ته‌له‌عفه‌ر زياتر له 250 هه‌زار هاووڵاتى ماونه‌ته‌وه و ژماره‌يه‌ك له‌و هاووڵاتيانه توركمانى سوننه‌ن و توركيا پشتيوانيان ده‌كات.
چه‌كدارانى سه‌ر به ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى ماوه‌ى سێ مانگه گه‌مارۆى تهلهعفهريان داوه.
پێشتر ژماره‌يه‌ك ناوه‌ند و لايه‌ن داوايانده‌كرد، حه‌شدى شه‌عبى به‌شدارى له شه‌ڕى ته‌له‌عفه‌ر نه‌كات، چونكه ئه‌و ميليشيايانه‌ى حه‌شد به ئه‌نجامدانى تاوانى دژه مرۆيى و به‌كارهێنانى زهبروستهمى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه شه‌ڕده‌كه‌ن.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا حه‌يده‌ر عه‌بادى رايگه‌ياند، ميليشياكانى سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبى به‌شدارى له شه‌ڕى ته‌له‌عفه‌ردا ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش هه‌مان ئه‌و بابه‌ته بوو، كه توركيا به توندى دژى دهوهستايهوه.
ته‌له‌عفه‌ر ده‌كه‌وێته دوورى 65 كيلۆمه‌تر له خۆرئاواى مووسڵ و 60 كيلۆمه‌تر له سنوورى سوورياوه دووره و ته‌نيا 50 كيلۆمهتريش له باكوورييهوه له سنوورى توركياوه دووره.
پێشتر پلانه‌كه به‌و جۆره‌وه بوو، كه حه‌شدى شه‌عبى پشتيوانى سوپا بكات و نه‌چێته ناو شاره‌كه‌وه.
هه‌روه‌ها پلانه‌كه جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه، كه سوپا، هێزه‌كانى پۆليس، دژه تيرۆر، پۆليسى ئيتيحادى، گه‌نجانى شارۆچكه‌كه كه له لايه‌ن توركياوه راهێنانيان پێكراوه و حه‌شدى سوننه يان عهشائيريان درووستكردووه، شه‌ڕى شاره‌كه بكه‌ن.
له ئێستادا هێزه ئه‌منييه‌كان به هه‌موو جۆرهكانيانهوه گه‌مارۆى شارۆچكه‌كه‌يان داوه.
له هه‌موو ئاراسته‌كانه‌وه، كه دابه‌شكراوون به‌سه‌ر سوپا و ميليشياكاندا هێزه‌كان ئاماده‌كراوون بۆ شه‌ڕى ته‌له‌عفه‌ر.
لێدوانى دوو رۆژى رابردووى حه‌يده‌ر عه‌بادى كه گوتى: ميليشياكانى حه‌شد به‌شدارى شه‌ڕه‌كه ده‌كه‌ن، ئاماژه‌يه‌كى روونه بۆ گۆڕينى پلانى شه‌ڕ.
توركيا به توندى دژى ئه‌وه‌يه ميليشيا شيعييه‌كانى سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبى به‌شدارى له شه‌ڕه‌كه‌دا بكه‌ن، له ترسى ئه‌وه‌ى ئه‌و ميليشيايانه كۆمه‌ڵكوژى ژماره‌يه‌ك له توركمانه سوننه‌كانى شارۆچكه‌كه نه‌كه‌ن.
شاره‌زايان له‌و بڕوايه‌دان، شه‌ڕى ته‌له‌عفه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه رێگرى بۆ درووست بووه و تا ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر نه‌كرێن، ده‌ستى پێ ناكرێت.
سه‌باره‌ت به شه‌ڕى حه‌ويجه، هه‌ڵوێستى عه‌بادى له‌گه‌ڵ راى كورد يه‌ك ناگرێته‌وه.
پێشمه‌رگه رايگه‌ياندووه، پێويسته چه‌كدارانى سه‌ر به ميليشيا مه‌زهه‌بييه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له ده‌ره‌وه‌ى شارۆچكه‌كه بمێننه‌وه و ده‌ست به‌سه‌ر گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى شارۆچكه‌كه‌دا بگرن، وه‌ك ئه‌وه‌ى له پلانى پێشوودا نه‌خشه‌ى بۆ كێشرا بوو.
كورد ده‌يه‌وێت ميليشياكانى حه‌شد له ده‌ره‌وه‌ى شارۆچكه‌كه بن يان له ناحييه‌كانى ره‌شاد و رياز و عه‌باسى و زاب بمێننه‌وه كه هێشتا له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعشدان، وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌يه‌ك بۆ داخوازى رێبه‌ره عهشائيرييهكانى ناوچه‌كه كه ترسيان له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ى ميليشياكانى حه‌شد هه‌يه.
له به‌رامبه‌ردا ميليشياكان به ئاماژه و پشتيوانى ئێران سوورن له‌سه‌ر هه‌ڵكوتانه سه‌ر شارۆچكه‌كه.
به‌ڵام به گشتى شه‌ڕى حه‌ويجه به بێ به‌شدارى كورد و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ئه‌سته‌مه وه‌ك پێويست به‌ڕێوه‌بچێت.
ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ش زۆره كه يه‌كتربڕى هه‌ڵوێستى كورد و به‌غدا يه‌كێك بێت له هۆكاره سه‌ره‌كييه‌كانى دواكه‌وتنى شه‌ڕى حه‌ويجه.