له ريزبهندييهكى زانستيدا زانكۆى سۆران يهكهم و دايكى زانكۆكان حهوتهمى ههرێمه
زانكۆى سلێمانى سێيهمه
K24 – ههولێر:
نوێترین ریزبەندی جیھانی زانکۆکانی کوردستان 2017 بڵاوكرايهوه.
ريزبهندييهكه دوێنێ 29ى تهمموز/ يۆليۆى 2017، له لايهن رێکخراوی یونی رانک (UniRank)ـی ئوسترالی کە بارەگاکەی لە شاری سیدنییە، نوێترین ئاپدەیتی ریزبەندی زانکۆکانی جیھانی بۆ ساڵی 2017 لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی (http://www.4icu.org) راگەیاند، ساڵانە دووجار پلەبەندی بۆ 13 ھەزار زانکۆی (200) وڵاتی جیاواز دەکات، لەناویاندا زانکۆکانی کوردستان بە لیست و داتای جیاواز ریزبەند کراون و زانیاری و داتا و پلەبەندی زانکۆکانی کوردستانی خسووهتەڕوو، ئەم رێکخراوە چەند مەرج و پێوەرێکی داڕشتووە تاوەکو زانکۆیەکە بێتە ناو پێشبڕکێ و ھەڵسەنگاندنەوە کە بریتیین لە:
يهكهم: ئەو زانکۆیانەی بەشێوەیەکی فەرمی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ناسێنراوان و خاوەنی مۆڵەتی فەرمین و لە رانکە نیشتیمانی و نێودەوڵەتییەکان باوەڕیان پێکراوە (recognized, licensed).
دووهم: شێوازی خوێندنی بەکالۆریۆسی بۆ ماوە (4) ساڵ بێت و خوێندنی ماستەر و دکتۆرای باوەڕپێکراویان ھەبێ (four-year undergraduate degrees (Bachelor's Degrees) and/or postgraduate degrees (Master's and Doctoral Degrees)) .
سێيهم: شێوازی وانە وتنەوەی بەشێوەی رووبەڕوو بێت و لەکەمپی زانکۆ بەپێچەوانەوە خوێندنی ئۆن لاین وەرناگیرێت (face-to-face learning format).
ھەروەھا ئەم پێنج پێوەرەی خوارەوە بەکاردێنێت بۆ ھەڵسەنگاندنی زانکۆکان: (Moz Domain Authority - Alexa Global Rank - SimilarWeb Global Rank - Majestic Referring Domains - Majestic Trust Flow) .
زانكۆی سۆران، یەكێكە لەو زانكۆیانەی لە لایەن لێكۆڵەرانییەوە زۆرترین توێژینەوەی لە جۆرناڵە نێودەوڵەتییەكانەوە بڵاوكردووەتەوە و ئەمەش مەرجی سەرەكییە بۆ ھەڵسەنگدان و رێزبەندییەكە.
رێزبەندی زانکۆکانی کوردستان بە گوێرەی پێوەرەکانی سەنتەری (UniRank) ی ئوسترالی کە تەنھا (22) زانکۆی کوردستان لە رێزبەندیەکەدا ھاتوون:
1- زانکۆی سۆران
2- زانکۆی دھۆک
3- زانکۆی سلێمانی
4- زانکۆی گەشەپێدانی سلێمانی
5- زانکۆی ئیشک
6- زانکۆی کوردستان لە ھەولێر
7- زانکۆی سەلاحەددین
8- زانکۆی کۆیە
9- زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی
10- زانکۆی ڕاپەڕین
11- زانکۆی ھەولێری پزیشکی
12- زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
13- زانکۆی کۆمار
14- زانکۆی زاخۆ
15- زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر
16- زانکۆی جیھان
17- زانکۆی چەرمۆ
18- زانکۆی پۆلیتەکنیکی دھۆک
19- زانکۆی لوبنانی فەرەنسی
20- دەستەی کوردستانی بۆ ستراتیج و توێژینەوەی زانستی
21- زانکۆی ھەڵەبجە
22- زانکۆی گەرمیان