فه‌رهاد عه‌ونی: بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بینه قوربانی ده‌بێت سنوور و وڵاتی خۆمانمان ھەبێت
نووسه‌ران پاڵپشتی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی كوردستانیش تادێت زیاتر پشتگیری و هه‌وڵه‌كانی خۆیان بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه ده‌رده‌بڕن.
فه‌رهاد عه‌ونی نزیكه‌ی 50 ساڵه سه‌رقاڵی نووسین و كاری ڕۆژنامه‌وانییه، داوای یه‌كڕیزی لایه‌نه سیاسییه‌كان و ده‌نگی به‌ڵێ له هاوڵاتیان ده‌كات بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و ده‌ڵێت: "بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بینه قوربانی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه ده‌بێت سنوور و وڵاتی خۆمانمان ھەبێت".