سه‌بهان: ده‌بێت جیاوازی له نێوان مه‌زهه‌بی ره‌سه‌نی شیعه و مه‌زهه‌بی نوێی خومه‌ینی توندڕه‌ودا بكه‌ین
حه‌نان فه‌تلاوی: سه‌بهان به خێرایی تویته‌كه‌ی سڕیوه‌ته‌وه‌و ئه‌و هه‌ژارانه‌ی پێی دڵخۆش ببوون، خۆشییه‌كه‌یان زۆر درێژه‌ی نه‌كێشا
K24 - هه‌ولێر
سامر سه‌بهان باڵیۆزی پێشووی سعوودیه له عێراق و وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری كه‌نداو، له تویته‌ره‌وه نووسیوویه‌تی "باوه‌ڕم به‌وه هه‌یه ده‌بێت ئێمه جیاوازی له نێوان مه‌زهه‌بی ره‌سه‌نی شیعه و مه‌زهه‌بی نوێی خومه‌ینی توندڕه‌ودا بكه‌ین"، به‌ڵام به گوێره‌ی تویتیكی دیكه‌ی حه‌نان فه‌تلاوی سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی ئیراده، كه وێنه‌یه‌كی له تویته‌كه‌ی سه‌بهان گرتووه ده‌ڵێت "سه‌بهان تویته‌كه‌ی تویته‌ری زۆر به خێرایی سڕیوه‌ته‌وه.
فه‌تلاوی له تویته‌ره‌وه وێنه‌یه‌كی تویته‌كه‌ی سه‌بهانی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و له‌سه‌ری نووسیووه "نه‌مگووت ئه‌وه گۆڕانێكی كاتییه، سه‌بهان به خێرایی تویته‌كه‌ی سڕیوه‌ته‌وه‌و ئه‌و هه‌ژارانه‌ی پێی دڵخۆش ببوون، خۆشییه‌كه‌یان زۆر درێژه‌ی نه‌كێشا".
سه‌بهان سه‌ره‌تا له تویته‌ره‌كه‌یه‌وه نووسیبووی "توندڕه‌وی سونی و شیعیه‌كان ناتوانن هیچ نیشتمانێك بۆ خۆیان درووست بكه‌ن، به‌ڵكو پێویسته زمانی لێبوورده‌یی و میانڕه‌وی و گفتوگۆ بۆ به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكان بگیرێته‌به‌ر".

پاشان تویتێكی دیكه‌ی كردووه و نووسی "باوه‌ڕم به‌وه هه‌یه ده‌بێت ئێمه جیاوازی له نێوان مه‌زهه‌بی ره‌سه‌نی شیعه و مه‌زهه‌بی نوێی خومه‌ینی توندڕه‌ودا بكه‌ین".
تویته‌كه‌ی سه‌بهان كه به كه‌سێكی نه‌یاری هه‌ژموونی ئێرانی له عێراق و ناوچه‌كه ناسراوه، له كاتێكدایه پرسی سه‌ردانی موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در بۆ ریاز، وه‌ك گۆڕانكاریی له ریزی هاوپه‌یمانه‌كانی پێشووی ئێران له عێراقدا ناوده‌برێ.