یه‌كێتی: هاوخه‌می بارزانییه‌كانین
"به‌عس به‌راگواستنی بارزانییه‌كان ناخی پڕ له زووخاوی فاشیه‌تیان دانه‌كه‌وت"
K24 - هه‌ولێر:
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 1-8-2017 راگه‌یه‌نراوێكیان سه‌باره‌ت به 34ه‌مین ساڵیادی ئه‌نفالكردنی بارزانییه‌كان بڵاوكرده‌وه و تێیدا راده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌نفالكردنی بارزانییه‌كان، پێش كاره‌ساته گه‌وره‌كه‌ی ئه‌نفاله‌كانی گه‌رمیان و كوێستانی پرۆسه‌ی ئه‌نفال بوو.
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌عس به‌راگواستنی بارزانییه‌كان ناخی پڕ له زووخاوی فاشیه‌تیان دانه‌كه‌وت، بۆیه ساڵی (1983) گه‌یاندیه ئه‌نفالكردنیان و (8) هه‌زار بارزانی راگوێزراوی ناو ئۆردوگا زۆره‌ملێكانی به‌ره‌و دۆزه‌خی فاشیه‌ت، راپێچا.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "دیاره، به‌عس، كه زانیی شۆڕشی كوردستان، به‌رده‌وام بوو، ئیتر گه‌یاندیه ئه‌نفاله گه‌وره‌كه‌ی ساڵی (1988-1989) له‌گه‌رمیان و ناوچه‌كانی تری كوردستان".
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان:
یادی (34) ساڵه‌ی ئه‌نفالكردنی بارزانیه‌كان، كاره‌ساتێكی دڵته‌زێنی نه‌ته‌وه‌ییه. ئه‌م كاره‌ساته، پێش كاره‌ساته گه‌وره‌كه‌ی ئه‌نفاله‌كانی گه‌رمیان و كوێستانی پرۆسه‌ی ئه‌نفال بوو.
به‌عس له‌و زنجیره تاوانه‌ی له‌ته‌سفیری فه‌یلیه‌كانه‌وه ساڵی (1972) وه‌كو ستراتیژی جینۆساید سه‌پاندی، هه‌تا ده‌گاته ته‌رحیلی كورد له‌دوای رێكه‌وتنامه‌ی جه‌زائیر، پاشان، راگواستنی دێهاته‌كان و ئۆردوگا زۆره‌ملێكان، نه‌یتوانی شۆڕشی كوردستان خامۆش بكات. به‌راگواستنی بارزانیه‌كان ناخی پڕ له زوخاوی فاشیه‌تیان دانه‌كه‌وت، بۆیه ساڵی (1983) گه‌یاندیه ئه‌نفالكردنیان و (8) هه‌زار بارزانی راگوێزراوی ناو ئۆردوگا زۆره‌ملێكانی به‌ره‌و دۆزه‌خی فاشیه‌ت، راپێچا. یه‌كێتی، هه‌ر ئه‌وكاته، ئیدانه‌ی ئه‌م تاوانه‌ی كرد‌و له‌مفاوه‌زاتی (1984)دا، به‌راشكاویی به‌كاربه‌ده‌ستانی به‌عسی گوت: تاوانێكی گه‌وره‌یه. رێكخستنه‌كانیشی راسپارد، هه‌رچی له‌ده‌ستیان دێ، بۆ هاوكاری كه‌سوكاری جێماوی ئه‌نفالكراوه‌كانیان، له‌هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری، درێغی نه‌كه‌ن.
دیاره، به‌عس، كه زانیی شۆڕشی كوردستان، به‌رده‌وام بوو، ئیتر گه‌یاندیه ئه‌نفاله گه‌وره‌كه‌ی ساڵی (1988-1989) له‌گه‌رمیان و ناوچه‌كانی تری كوردستان.
به‌م بۆنه‌یه‌وه، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، هاوخه‌میی بارزانیه‌كانه، به‌تایبه‌تی كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌نفالكراوانیان. ئومێده‌وارین، نه‌وه‌كانیان، له‌سایه‌ی كوردستانی ئازاد‌و دادپه‌روه‌ردا، ئاسوده بژین. یاده دڵته‌زێنه‌كه‌ش هانده‌ر بێ، باشتر كێشه ناوخۆییه‌كانی كوردستان چاره‌سه‌ر بكرێ و زه‌مینه‌ی راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كان خۆشبكرێ. هه‌تا، ببڕای ببڕ، شۆڤێنیه‌كان و دوژمنانی كورد‌و كوردستانی به‌ره‌و ئاسۆی سه‌ربه‌خۆیی خه‌بات كردوو، سود له كێشه ناوخۆییه‌كانمان وه‌رنه‌گرن.
رێز‌و نه‌وازش بۆ قوربانیانی بارزانییه ئه‌نفالكراوه‌كانء تێكڕای شه‌هیدانء ئه‌نفالكراوانی كوردستان.
مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
1/8/2017