پێشمەرگەیەك شەهید بوو
زانیاری لەبارەی شەھیدبوونی ئاشكرا دەكرێت
K24 - گەرمیان
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ، پێشمەرگەیەك بەھۆی بۆمبێكی چیندراو لە نزیك دەریاچەی حەمرین شەھیدبوو.
پەیامنێری كوردستان24 لە گەرمیان رایگەیاند: "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندی چاغاتی ناوچە کوردستانییەکانی نزیك دەریاچەی حەمرین بۆمبێك بە پێشمەرگەیەکی لیوای 120 پشدەر تەقییەوە و شەھیدبوو".
بەپێی زانیاری پەیامنێرمان: "ئەو پێشمەرگەیە ناوی ئیسماعیل حەمە عومەرە، دوای برینداربوونی گەیەندرایە نەخۆشخانەی شارەدێی گوڵاڵە، بەڵام بەھۆی سەختی برینەكەی گیانی لە دەستدا.