ئەمڕۆ دادگاییکردنی رێبوار تاڵەبانی بەڕێودەچێت
دووجار دادگاییكردنەكەی دواخراوە
K24 - بەغدا
بڕیارە ئەمڕۆ دادگاییکردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك لە بەغدا بەڕێوەبچێت.
دوای دواخستنی دادگاییکردنی رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك بۆ دوو جار، پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا پێی راگەیاندین، ئەمڕۆ دادگاییکردنەکەی لەسەر هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر دامودەزگا حکوومییەکانی کەرکووك بەڕێوەدەچێت.
دوای ئەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا، ئاڵای كوردستان لەسەر دامودەزگا حكوومییەكانی كەركووك ھەڵبكرێت، بەرەی توركمانی لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، لە دادگایی فیدراڵی عێراق سكاڵایان دژی رێبوار تاڵەبانی تۆماركرد.