سعودییە كرێكارە ئەسیوپییەكان دەنێرێته‌وه‌ بۆ وڵاتەکه‌يان

بە نایاسایی لەو وڵاته‌دا كار دەكەن

K24 – هه‌ولێر:

ماوەی چەند رۆژێكە حكومەتی سعوودییە دەستیكردووە بە ناردنەوەی ئەو كرێكارە ئەسیوپیانەی کە بە نایاسایی لەو وڵاته‌دا كار دەكەن و ژمارەیان دەگاتە نزیكەی 400 ھەزار كەس.

حكومەتی سعوودییە رايگه‌ياند، "ئەو كرێكارانەی بە نایاسایی كار دەكەن، دەبێت لەماوەی سێ مانگدا سعوودییە جێبھێڵن، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ زیندانی دەكرێن".

كرێكارێكی ئەسیوپیش كە رەوانەی وڵاتەكەی كراوەتەوە دەڵێت: "ناتوانێت لە وڵاتەكەی خەرجی منداڵەكانی پەیدا بكات."