به "گێلترین دزی جیهان" پێبكه‌نه
دیمه‌نه‌كه هێنده پێكه‌نیناوییه خاوه‌نی ئه‌و كۆگایه‌ی دزه‌كه چووه بۆی خۆی له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاویكردووه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
زۆر جار بیستراوه كه دزێك یان چه‌ند دزیك دزییه‌كیان كردووه كه پۆلیسیش سه‌ری سوڕماوه له‌وه‌ی چۆن ئه‌و دزییه گه‌وره‌یه كراوه‌و هیچ شوێنه‌وارێكی ئه‌و دزانه جێنه‌ماوه یان توانیویانه دزیه‌كی وا گه‌وره بكه‌ن و ده‌رباز ببن.
به‌ڵام له‌م ڤیدیۆیه‌دا دزێك ده‌بینرێت كه زیاتر بۆ ئه‌وه ده‌بێت مرۆڤ پێی پێبكه‌نێت، له‌و كاته‌ی په‌نجه‌ره‌ی كۆگایه‌ك ده‌شكێنێ و ده‌یه‌وێت بچێته ناو كۆگاكه‌وه‌و دزی بكات.
دزه‌كه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت له شكاندنی په‌نجه‌ره‌كه و ده‌چێته ژووریشه‌وه، به‌ڵام تا چووه‌ته ئه‌و دیوی په‌نجه‌ره‌كه‌یشه‌وه نه‌یزانیوه ئه‌و دیوی په‌نجه‌ره‌كه چی تێدایه.
ئه‌و دزه له كۆگایه‌كی یه‌كێك له شاره‌كانی وڵاتی مالیزیا به‌و دزیه هه‌ستاوه، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی هه‌ر شتێكی ده‌ستبكه‌وێت، بۆته بابه‌تێك بۆ پێكه‌نین و به "گێلترین دز له جیهان" ناو ده‌برێت.
دیمه‌نه‌كه هێنده پێكه‌نیناوییه، خاوه‌نی كۆگاكه خۆی له‌سه‌ر توڕی ئینته‌رنێت بڵاویكردووه‌ته‌وه، چونكه كاتێك دزه‌كه له په‌نجه‌ره‌كه‌وه ده‌چێته ژووره‌وه، ده‌بینێت له‌و دیوی په‌نجه‌ره‌كه‌وه‌و له به‌رده‌م كۆگاكه‌دا رووبه‌رێكی فراوانی كراوه هه‌یه‌و ئه‌و په‌نجه‌ره له‌سه‌ر هه‌یوانێكه كه پێشه‌كه‌ی نه ده‌رگای هه‌یه و نه پاسه‌وان و زۆر به ئاسانی دێته‌وه ده‌ره‌وه.
دیمه‌نه‌كه هێنده كۆمیدییه، كه‌سێك له كۆمێنت بۆی نووسیووه "پێم سه‌یره چۆن جارێكی دیكه له په‌نجه‌ره‌كه‌وه نه‌هاتووه‌ته‌وه ده‌ره‌وه!!.