فازڵ میرانی: شنگال بێ خاوەن نەبووە بێ خاوەنیش نابێ

ھەموو كوردانی ئێزدی لە شنگال خۆیان بە خاوەنی ئەو شارە كوردستانیە دەزانن

K24 - ھەولێر

فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆنگرەی پارتی كرێكاران و رەنجدەرانی كوردستان سەبارەت بە ساڵیادی داگیركردنی شنگال لەلایەن داعشەوە رایگەیاند، كە ئەمڕۆ ھەموو كوردانی ئێزدی لە شنگال خۆیان بە خاوەنی ئەو شارە كوردستانیە دەزانن و شنگال نە دوێنێ بێ خاوەن بووە نە ئەمرۆش بێ خاوەنە.