قایمقامی شنگال: 970 خێزان گەڕاونەتەوە سەر زێدی خۆیان

"خەڵكی شنگال دەنگ بۆ سەربەخۆیی كوردستان دەدات"

K24 - شنگال

لە ساڵیادی داگیرکردنی شنگالدا، مەحما خەلیل قایمقامی شارۆچکەی شنگال لە مەزارگەی شەرەفەدینەوە بە کوردستان24 راگەیاند، خەڵکی ئێزدی و ئیدارەی شنگال بە دروشمی دوێنێ جینۆساید و ئەمڕۆ ریفراندۆم و سبەی سەربەخۆبوونی کوردستان روودەکەنە سندووقەکانی دەنگدان بۆ بەشداریکردن لە ریفراندۆم.

مەحما خەلیل گوتیشی: "تائێستا 970 خێزان گەڕاونەتەوە سەر زێدی خۆیان لە شنگال".