نێچیرڤان بارزانی: رێگه نه‌درا سیستمی به‌رگری پێشكه‌وتوو له ناوچه‌ی شنگال دابنێین
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم: هه‌میشه هه‌ستمان به مه‌ترسی گرووپه توندڕه‌وه‌كان له‌سه‌ر شنگال ده‌كرد
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانەی گوتاڕیکیدا لە شاری دهۆک بەبۆنەی ساڵیادی داگیرکردنی شنگال لەلایەن داعشەوە رایگەیاند "ئەوان هەمیشە هەستیان بەبوونی هەڕەشەی گروپە توندڕەوەکان لەسەر شنگال دەکرد و چەند جارێکیش حکومەتی عێراقیان لەو مەترسییە ئاگادارکربووە".
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "چەند جارێک ویستوویانە سیستەمێکی بەرگری پێشکەوتوو بۆ ئەو ناوچەیە دابنێن، بەڵام رێگریان لێکراوە".
له میانی وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد "5 فیرقەی سوپای عێراق پێشكەوتوترین چەكیان بۆ داعش بەجێهێشت پاش ئه‌وه داعش هێرشیكردە سەر شەنگال و ناوچەكانی ده‌وروبه‌ری، چەكانەشی لەدەستی هێزی پێشمه‌رگه‌دا بوون، مومكین نەبوو بتوانرێت پارێزگاریی لە شنگال بكرێت".
نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌و جیاكارییانه كرد كه حكومه‌تی عێراق به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه كردوویه‌تی و گووتی "حكومه‌تی عێراق ئەوەی بۆ حەشدی شەعبی كردی بۆ پێشمەرگەی نەكرد، لەكاتێكدا پێشمەرگە هێزێكی یاسایی و دەستورییە و حەشدی شەعبی هیچ بنەمایەكی دەستوریشی نییە".