هه‌وڵی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی گوڵاڵه ده‌درێت كه هاوكاری داعشییان كردووه
به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی گوڵاڵه: سه‌ره‌ڕای گوشاره‌كان به‌ڵام رێگه به‌و كاره ناده‌ین
K24 - گه‌رمیان:
سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و چه‌ند نوێنه‌رێكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه, له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە كه سه‌رجه‌میان سووننه مه‌زهه‌بن, لە ھەوڵی گەڕاندنەوەی ئەو خێزانە عه‌ره‌بانه‌ی شاره‌دێی گوڵاڵه‌ن كه هاوكاری چه‌كدارانی داعشیان كردووه له شه‌ڕی دژی پێشمه‌رگه، بەڕێوه‌بەری شاره‌دێكه دەڵێت: "سەرباری فشارەکان، به‌ڵام رێگه‌ی گەڕانەوەی بەو خێزانانە نادەین".
ھێزەکانی پێشمەرگە دەڵێن لەپێناوی ئازاد کردنەوەی گوڵاڵە و ناوچەکانی دەوروبەری, شەھی دو بریندارمان داوە, ھەوڵەکانی گەڕاندنەوەی ئەو کەسانەی چوونەته پاڵ داعش و دەستیان بەخوێنی پێشمەرگە سوورە ھەوڵی شکستخواردوون.
شارەدێی گوڵاڵە سەر بە شارۆچكه‌ی خانەقینە و دانيشتووانەکەی لە هه‌رسێ نەتەوەی کورد، عەرب و تورکمان پێكھاتووە. لەساڵی 2014 ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بۆ پاکردنەوەی شارەدێیەکە لە داعش (178) شەھیدوو زیاتر لە (800) برینداریان بەخشی، لەوکاتەشەوە بەتەواوەتی لە کۆنترۆڵی پێشمەرگەدایە و به ئارامترین ناوچه‌ی سنووری پارێزگای دیاله داده‌نرێت.