جوتیارێكی هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 500 تۆن شووتی و كاڵه‌ك به‌رهه‌م دێنێت
جوتیارێكی هه‌رێمی كوردستان 750 دۆنم زه‌وی به شووتی و كاڵه‌ك داچاندووه
K24 - زاخۆ
جوتیارێكی هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژه‌یه‌كی كشتوكاڵی جیبه‌جێكردووه كه رووبه‌ڕه‌كه‌ی 750 دۆنم زه‌وییه و كردوویه‌تی به شووتی و كاڵه‌ك، له‌و كێڵگه‌یه رۆژانه 500 تۆن شووتی و كاڵەك به‌رهه‌م دەھێندرێت، ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و مووسڵ ده‌كات و وەك خۆی ده‌ڵێت، ساڵی داهاتوو شووتی و كاڵه‌ك ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ده‌كات.