"عێراق پاره‌ی به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی 2016هه‌رێم قه‌رزاره"
سێ ساڵە بەغدا شێوازی دابەشكردنی گۆڕیووە
K24 - ھەولێر
ماوه‌ی سێ ساڵه وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراقی شێوازی دابه‌شكردنی به‌شه خۆراكی هاووڵاتیانی له مانگانه‌وه گۆڕیووه بۆ دابه‌شكردنی وەرزی و چه‌ند مانگێک جارێك بەشە خۆراک دەداتە هاووڵاتیان و هێشتاش پاره‌ی قه‌ره‌بووی ساڵی 2016 به‌شه خۆراكی هاووڵاتیانی دابه‌ش نه‌كردووه، وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌ڵێت، ئه‌م پرۆسه‌یه مه‌ركه‌زییه و ئێمه ته‌نها چاودێری ئه‌و به‌شه خۆراكه ده‌كه‌ین كه ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.