به ڤيديۆ.. جياوازى ژاپۆنييه‌كان و گه‌لانى ديكه له‌م شتانهدايه
ئه‌ندازیارێكی كورد ده‌يه‌وێت كورد ئاشنا بكات به كولتوور و پێشكه‌وتن و رۆشنبيرى ژاپۆنييه‌كان
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندازیارێكی كورد، به‌ناوی فه‌یسه‌ڵ ئه‌حمه‌د، كه نیشته‌جێی تۆكیۆی پایته‌ختی ژاپۆنه، رۆژانه له رێى گرته‌ى ڤيديۆيیهوه، سه‌رقاڵی ئاشناكردنى كولتوور و رۆشنبيرى و پێشكه‌وتنى ژيان له ژاپۆن و هه‌وڵی ناساندنى به وه‌رگرانى كورد ده‌دات و له‌و پێناوه‌شدا لاپه‌ڕه‌يه‌كى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كردووه‌ته‌وه.
له گرته‌يه‌كى ڤيديۆيدا ئه‌و هاووڵاتييه كورده تيشكى خستووه‌ته سه‌ر چۆنێتى كاركردنى شاره‌وانى بۆ درووستكردنى شۆسته و چاككردنه‌وه‌ى رێگه‌وبانه‌كان و ئه‌وه‌ى زۆرتر سه‌رنجى له‌سه‌ر چڕكراوه‌ته‌وه، خه‌مى لايه‌نه پهيوهنديدارهكانه بۆ پاراستنى گيان و سه‌لامه‌تى هاووڵاتيان و رێبوارانى نزيك شوێنى كاركردنه‌كه.
يه‌كێك له گرته‌كانى ديكه، باس له پرسى جگه‌ره كێشان ده‌كرێت له شوێنه گشتييه‌كان و رێگه و ناو بازاره‌كانى ژاپۆن و ئاماده‌كارى گرته ڤيديۆكه رايده‌گه‌يه‌نێت، جگه‌ره كێشان خوويه‌كى ناشيرن و بێزراوه له لاى ژاپۆنييه‌كان و له شوێنه گشتييه‌كان و كراوه‌كاندا و به رێگه‌دا ئه‌وان جگه‌ره ناكێشن و ئه‌گه‌ر كه‌سێك جگه‌ره بكێشێت خۆى له خه‌ڵك ده‌شارێته‌وه يان له په‌نايه‌ك جگه‌ره ده‌كێشێت.
يه‌كێكى ديكه له بايهخهكلتوورييهكانى خه‌ڵكى ژاپۆن بۆ بنياتنانى داهاتووى نه‌وه‌كانيان رێزگرتن و بايه‌خدانى له رادهبهدهريانه به قوتابيان و مامۆستاكان خۆيان به‌رده‌وام ياوه‌رى قوتابييه‌كان ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت له گواستنه‌وه و پهڕينهوهشدا مامۆستاكان يارمه‌تى قوتابيه‌كان ده‌ده‌ن و ده‌يان گهيهننهوه بۆ ماڵه‌وه.
پێداويستييه‌كانى سه‌يران و گه‌شت كردن له ژاپۆن به‌م شێوهيهن
يه‌كێكى ديكه له تايبهتمهندييهكانى گه‌لى ژاپۆن رێزگرتنى له راده‌به‌ده‌ر و خزمه‌تكردنى بێسنوورى كه‌سانى به‌ساڵاچوو و خاوه‌ن پێداويستى تايبه‌ته
پايسكيلێكى تايبه‌ت و ناوازه بۆ هاووڵاتيانى به‌ساڵاچوو
له فه‌رمانگه ره‌سمييه‌كانى ژاپۆندا هه‌موو كارێك كراوه بۆ نه‌هێشتنى رۆتين و سه‌ردانى هه‌ر فهرمانگهيهك بكه‌يت به ئاسانترين شێوه كاره‌كه‌ت بۆ رايدهكرێت