قه‌ته‌ر ڤيزاى له‌سه‌ر هاووڵاتيانى 80 وڵات لابرد
ته‌نيا به پاسهپۆرتهكانيان ده‌توانن رووبكه‌نه قه‌ته‌ر.
K24 – هه‌ولێر:
قه‌ته‌ر له كاردانه‌وه‌يدا به‌رامبه‌ر فشار و گه‌مارۆى وڵاتانى كه‌نداو، بڕياريدا، رێگه به هاتنه ناوه‌وه‌ى هاووڵاتيانى 80 وڵات به بێ ڤيزا بۆ وڵاته‌كه‌ى بدات.
به گوێره‌ى بڕياره‌كه، له‌مه‌ودوا هاووڵاتيانى ده‌يان وڵات له‌وانه هيندستان، لوبنان، نيوزيله‌ندا، باشوورى ئه‌فريقا و ئه‌مريكا ته‌نيا به پاسهپۆرتهكانيان ده‌توانن رووبكه‌نه قه‌ته‌ر.
هه‌روه‌ها رێگه‌شى به هاووڵاتيانى 33 وڵات داوه كه بۆ ماوه‌ى 180 رۆژ بمێننه‌وه و هاووڵاتيانى 47 وڵاتيش بۆيان هه‌يه 30 رۆژ بمێننه‌وه.
سه‌رۆكى كه‌رتى گه‌شه‌پێدانى گه‌شتوگوزارى قه‌ته‌ر حه‌سه‌ن ئيبراهيم رايگه‌ياند، ئه‌و بڕياره واده‌كات قه‌ته‌ر ببێته كراوهترين وڵاتى ناوچه‌كه به رووى گهشتياراندا.
هه‌ريه‌ك له سعووديه، ميسر، به‌حره‌ين و ئيمارات گه‌مارۆيان خستووه‌ته سه‌ر قه‌ته‌ر و بايكۆتى ئه‌و وڵاته‌يان كردووه.
له 5ى حوزيران/ يۆنيۆى رابردووه‌وه ئه‌و وڵاتانه‌ى كه‌نداو 13 مه‌رجيان ده‌ستنيشانكردووه بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانيان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر.
له ديارترين ئه‌و مه‌رجانه، داخستنى سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانى جهزيرهيه.
به هۆى گه‌مارۆى وڵاتانى عهرهبييهوه، قه‌ته‌ر پێداويستيه خۆراكييهكانى خۆى له ئێران و توركياوه پێده‌گات.
گه‌مارۆى ئاسمانى ئه‌و وڵاتانه بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى به رێژه‌ى له سه‌دا 25 گه‌شته ئاسمانييه‌كانى هێڵى ئاسمانى قه‌ته‌ر له كورتى بدات.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، قه‌ته‌ر بڕياريداوه خزمه‌تگوزارى چاودێرى كۆمه‌ڵايه‌تى و خوێندن و ته‌ندرووستى بۆ ئه‌و هاووڵاتيانه ده‌سته‌به‌ر بكات كه به شێوه‌ى ههميشهيى له وڵاته‌كه‌يدا ده‌مێننه‌وه.
سه‌دا 90ى دانيشتوانى قه‌ته‌ر هاووڵاتيانى به ره‌چه‌ڵه‌ك هيندستانى و نيپالين، ئه‌مه له كاتێكدايه دانيشتوانى قه‌ته‌ر ته‌نيا 2 مليۆن و 700 هه‌زار كه‌سه.