داعش هه‌ڕه‌شه له ئێران ده‌كات
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی نوێی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێن: "له ناوه‌ڕاستی تاران سه‌رتان ده‌بڕین"
K24 - هه‌ولێر:
رێكخراوی داعش له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، كه له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاویكردووه‌ته‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ی توند له ئێران ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، هێرشی هاوشێوه‌ی ناو په‌رله‌مانی ئێران ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كه به شێكه له پرۆپاگه‌نده‌ی رێكخراوی داعش توندڕه‌و و كوردستان 24 به پێویستی نه‌زانی بڵاویبكاته‌وه، سێ له چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه ده‌رده‌كه‌ون كه ده‌موچاویان داپۆشراوه و داوا له گه‌نجانی سووننه‌ی ئێران ده‌كه‌ن به‌ره‌و "زه‌وی به‌ناو خیلافه‌ته‌كه‌یان" كۆچ بكه‌ن.
چه‌كداره‌كه‌ی داعش له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا داوا له گه‌نجان ده‌كات، ئه‌گه‌ر ناتوانن بچنه ریزی داعش له عێراق و سووریا، با له ناوخۆی ئێران كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام بده‌ن.
هاوكات له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، كه ئێستا چۆن له عێراق و سووریا "چه‌كدارانی میلیشیا شیعه‌كان" ده‌كوژن، كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن، ئه‌وا له داهاتوو له ناوه‌ڕاستی شه‌قامه‌كانی تاران "سه‌ریان ده‌بڕین".