رێوییه پیره‌كه ده‌ڵێت: ئیمپراتۆرییه‌تی ئێران له رێگه‌یه و ناوه‌نده‌كه‌شی عێراق ده‌بێت
"چیدیكه دوژمنی دوژمنت دۆستت نییه"
K24 - هه‌ولێر:
هێنری كیسینجه‌ر، وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكی رایده‌گه‌یه‌نێت، تێكشكاندنی داعش له عێراق و سووریا، ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ئیمپراتۆرییه‌تی رادیكالی ئێرانی.
هێنری كیسینجه‌ر، كه له ناوه‌نده سیاسییه‌كانی جیهان، به رێوییه پیره‌كه وه‌سف ده‌كرێت، وتارێكی له رۆژنامه‌ی "CapX" بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا نووسیویه‌تی: "له‌گه‌ڵ تێشكاندنی داعش، ئه‌گه‌ر ئێران ناوچه ئازادكراوه‌كان داگیربكات، ره‌نگه ئه‌نجامه‌كه‌ی ببێته هۆی ده‌ركه‌وتنی ئیمپراتۆرییه‌تێكی نوێ".
له وتاره‌كه‌یدا، كیسینجه‌ر، هۆشداری له ئاڵۆزكردنی په‌یوه‌ندی و راكێشانی لایه‌نه‌كانی ململانێكان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌دات له‌لایه‌ن زلهێزه‌كانه‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كات، له‌و بارودۆخه‌ی ئێستادا، چیدیكه ئه‌و قسه‌یه‌ی كه ده‌ڵێت دوژمنی دوژمنم دۆستمه، كار ناكات و له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ئێستا، دوژمنی دوژمنت، دوژمنی تۆشه.
كیسینجه‌ر ده‌ڵێت: "شه‌ڕی جیهانی ده‌ره‌وه له دژی رێكخراوه‌كه، ره‌نگه وه‌كو روونكردنه‌وه‌یه‌ك بێت، زۆربه‌ی هێزه‌كان، به ئێرانی شیعه و ده‌وڵه‌ته سووننه‌كانیشه‌وه له‌سه‌ر له‌ناوبردنی رێكخراوه‌كه یه‌ك بۆچوونییان هه‌یه".
هاوكات كیسنجه‌ر، له باره‌ی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه و شوێنگرتنه‌وه‌ی داعش له ناوچه‌كه، ده‌پرسێت: "به‌ڵام ئه‌و كیانه كێیه كه ده‌بێته میراتگری ناوچه ئازادكراوه‌كان له ده‌ستی داعش؟ هاوپه‌یمانێتییه‌ك له سووننه؟ یان ره‌خساندنی بوارێك بۆ سه‌پاندنی هه‌ژموونی ئێران له ناوچه‌كه".
وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و پرسیاره‌ش ده‌خاته‌ڕوو، ئایا پێویسته جیهان له‌گه‌ڵ كاره خراپه‌كانی رێكخراوی داعش بژی بۆ ئه‌وه‌ی له ئیمپراتۆرییه‌تی رادیكالی ئێرانی دوور بكه‌وێته‌وه؟
پێشتر، هێنری كیسینجه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، پێویست ناكات رێكخراوی داعش له‌ناو ببرێت و پێویسته وه‌كو هه‌یه بهێڵرێته‌وه، چونكه دوای داعش، جیهان رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگێكی دیكه ده‌بێته‌وه، ئه‌ویش سه‌پاندنی هه‌ژموون و كۆنتڕۆڵكردنی ناوچه‌كه‌یه، له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه.
هێنری، یاخود هاینز ئالفرێد كیسینجه‌ر، له 27 ئایار/ مایۆی 1923 له هه‌رێمی باڤاریا له‌دایكبووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له بنه‌ماڵه‌یه‌كی جوو بوونه، له ترسی نازییه‌كان ئه‌ڵمانیایان جێهێشتووه و چوونه‌ته ئه‌مه‌ریكا، له سه‌رده‌م جیرالد فۆرد، 38ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و له ساڵانی 1973 تا 1977 له پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه، بووه.